رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 میدیا - هه‌ولێر

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ شاری هه‌ولێر به‌شداری له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان و پانێلێك  له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.

شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و  قه‌هار تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئاره‌زوو جه‌بار و ئیلهام جاف له‌ بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ) له‌ هۆتێل نۆبل له‌شاری هه‌ولێر، لەسەر بانگھێشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان به‌شداری ( 13)مین ساڵوه‌گه‌ری پارتی ناوبراو پانیلێك  له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌ به‌شداری نوێنەری حزبەکان و رۆشنبیران و کەسایەتییە کلتووری و میدیاییەکان و نوێنه‌رانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بوون.

شاندی YNDK پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنیان له‌ عارف باوه‌جانی سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ كرد و بروسكه‌ی پیرۆزبایی به‌ڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی YNDK یان ئاراسته‌كردن و به‌شدارییه‌كی چاڵاكانه‌شیان به‌ گفتۆگۆ له‌ پانێله‌كه‌ كرد.

له‌پانێله‌كه‌ گفتوگۆی چڕوپڕ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم و ده‌ره‌نجام و هه‌ڵوێسته‌كان و ره‌وشی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان  و دژایه‌تی پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان و هۆكاره‌ ناوخۆیی و ئه‌قلیمییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیشكیان خرایه‌ و سه‌رو یه‌كریزی و یه‌كگوتاری تاكه‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو مافه‌كانی بگات، لە دوماھیدا پانێله‌كه‌ گفتوگۆیەکی گەرمی لێکەوتەوە و هه‌موو لایه‌ك كۆك سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ره‌واكانی گه‌لی كوردستان. 

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌