رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا-هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ 15-2-2019 له‌ شاری هه‌ولێر به‌ به‌شداری نوێنه‌رانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و وڵاتپارێز و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌نده‌نی له‌ ( 20 )هه‌مین ساڵیادی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانی كراوی په‌كه‌كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه‌كانی نێو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان KNK له‌باره‌گای HDP به‌ڕێوه‌چوو تێیدا پشتگیری له‌مانگرتووان و  داوای ئازادكردنی ئۆجه‌لان كرا . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK  كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان ( د. شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی YNDK  و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی YNDK  ) به‌شداری گردبووه‌نه‌وه‌كه‌یان كرد.

له‌ ( 20 )هه‌مین ساڵیادی ده‌ستگیركردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌، ‌چالاكوانانان و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی‌ سیاسی له‌رێگه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌ك پشتیوانیان له‌خه‌بات و به‌رخودانی مانگرتوان كرد، كه‌بۆماوه‌ی ( 87 ) رۆژه‌ له‌دژی گۆشه‌گیركردنی به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان مانیان گرتووه‌, هه‌روه‌ها داوای ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان كرا.

 له‌م باره‌یه‌وه‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK  به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ئاژانسی هه‌واڵی میدیای راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك YNDK  پشتیوانی له‌خه‌بات و به‌رخودانی ئاشتییانه‌ی مانگرتووان ده‌كه‌ین و  پێویسته‌ حكومه‌تی توركیا هه‌نگاوی كرداری بنێت بۆ ئازادكردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و گۆشگیركردنی له‌سه‌ر لاببردرێت كه‌بۆ ماوه‌ی ( 3 ) ساڵه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه. شاخه‌وان خالید زیاتر وتی: جێگه‌ی شه‌رمازارییه‌ توركیا به‌ به‌رچاوی هه‌موو دونیا و زلهێزان پێشێلكاری زه‌ق و دڕندانه‌ی دژی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كات و به‌ سه‌دان هه‌زار چاڵاكوان و سیاسه‌تمه‌دا و سه‌ركرده‌ی كوردی دستگیركردووه‌، كه‌چی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نقه‌ی لێوه‌نایه‌ت و سنورێك بۆ ئه‌م پێشێلكارییانه‌ دانانێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا دژی ئاشتی و دیموكراسی و ئه‌وپه‌ڕی دڕندانه‌یه‌ دژی په‌رله‌مانتارانى كورد له‌توركیاو ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا دژی هه‌موو كورده‌ و ئێمه‌ داوا ده‌كه‌ین توركیا به‌زووترین كات عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و په‌رله‌مانتاران و ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكات، دۆزی كورد به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر نابێ و توركیا ده‌بێ په‌نا بۆ ئاشتی ببات نه‌وه‌ك شه‌ڕ و ره‌شبگیری.

هه‌روه‌ها وتی: 100 ساڵه‌ مافه‌كانی كورد پێشێل ده‌كرێت و خاكه‌كه‌ی داگیركراو و دابه‌شكراوه‌، بۆیه‌ ئیستا كاتی خۆیه‌تی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان خه‌باتمان یه‌كخه‌ین بۆ به‌دیهینانی مافه‌كانی كورد و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌