رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
شاندێكی YNDK سه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلان HDP ‌ دەكات، لەدیدارەكەدا پشتیوانیان له‌مانگرتووان كرد و باسيان لە رەوشی سیاسی باکوورى كوردستان و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
ئه‌مڕۆ 15-2-2019 شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK  كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی) له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی پارتى دیموکراتى گەلان HDP یان كرد و پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان (موزەیەن گونەش، هاوسەرۆکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان و هه‌ڤاڵ عابد و ژماره‌یه‌ك هه‌ڤاڵی دیكه‌ی پارتى دیموکراتى گەلان HDP )لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی وەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا.

هه‌روه‌ها شاندی YNDK پشتیوانی خۆی بۆ مانگرتووان و ئازادكردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ته‌واوی زیندانیه‌ سیاسیه‌كانی كوردانی باكووری كوردستان كرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردن و پێشڤەبردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌