رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا- هه‌ولێر

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK  سه‌ردانی حزبی دیموکراتی کوردستان،  له‌ هه‌ولێر ده‌كات و له‌دانشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 6/2/2019 شاندێكی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK  كه‌پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی حزبی دیموكراتی كوردستانیان كرد و پێشوازیكران  له‌لایه‌ن ‌به‌ڕێزان ( عومه‌ر باڵه‌كی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و خالید وه‌نه‌وشه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لێپسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌ولێر و ئامانج زیبایی ئه‌ندامی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر) له‌دانیشتنێكدا جارێكی دیكه‌ ئیدانه‌ی هێرشی موشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرا، سه‌باره‌ت به‌پاڵشتی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان بۆ ئیدانه‌ كردنی كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی ئێران و باس له‌یه‌كگرتوویی هاوهه‌ڵوێستی حیزبه‌كان و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یان كرا، به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی ستراتێژێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و بۆ ئازادی و رزگاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

له‌ ته‌وه‌ری کۆتاییدا باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولاو سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی خاكه‌كه‌ی كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌