میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی یۆبیلی زیوینی ( 25 ) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه رێكەوتی 6/2/2019، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له هەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جه‌لال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محمد بهاءالدین ئه‌مینداری گشتیی و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی یۆبیلی زیوینی( 25 ) ساڵه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان له ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد و به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق كرا و لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.