رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا _ شێخان:

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٥ / ٢ / ٢٠١٩، سکرتێرى گشتیى YNDK بەشدارى رێوڕەسمى پرسەى کۆچکردوو میر تەحسین بەگ میرى ئێزدیانى کوردستان و جیهانى کرد و، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیانى پێڕاگەیاندن.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK، بە مەبەستى پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى پێڕاگەیاندن ئامادەى پرسەى کۆچکردوو میر تەحسین سەعید عەلى بەگ میرى ئێزدیانى کوردستان و جیهان بوو کە لە قەزاى شێخان بەڕێوەدەچوو، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان (حازم تەحسین بەگ وەکیلى میر تەحسین و کامیران خێرى بەگ و بنەماڵەى میرو پیاوانى ئایینى و ریش سپیانى ئێزدییەوە) پێشوازى کران و، سکرتێرى گشتیى YNDK بەناوى خۆى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى و هاوخەمى بە بنەماڵەى میر تەحسین بەگ راگەیاند و هیواى خواست ئەوە دواناخۆشییان بێت.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌