رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 -  کەسایەتى کاریزماى سەرۆک بارزانی چۆن لە رابردوو و ئێستادا کاریگەرى هەبووە لەداهاتووشدا كاریگەری زیاترى دەبێت

-   پێویستە رۆشنبیرانی عەرەب خوێندنەوەی دروستیان بۆ پرسی كورد هەبێت

   میدیا _ عەمان:

  ئێوارەی ڕۆژى ٢٦ / ١ / ٢٠١٩ لە عەمانی پایتەختی ئوردەن، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی YNDK لەلایەن رۆژنامەى (الدستور)ى ئوردەنى میوانداری كرا و، بابەتێكی سەبارەت بە رەوشى سیاسى كوردستان و رۆڵى سەرۆک مەسعود بارزانى وەک رێبەرى گەلى کوردستان لە ئێستاو داهاتوودا پێشكەشكرد.

   ئێوارەی ڕۆژى شەممە؛ لە عەمانی پایتەختی ئوردەن، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK  لەلایەن رۆژنامەى (الدستور)ى ئوردەنى میوانداری كراو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی سياسى و ئەكادیمی و نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەڤان كۆڕێكی سیاسی لەژێر ناوی (رەوشى سیاسى كوردستان و رۆڵى سەرۆک مەسعود بارزانى وەک رێبەرى گەلى کوردستان لە ئێستاو داهاتوودا) بۆ رێكخرا، لەسەرەتادا رۆژنامەنووس (رەنا حەداد) بەناوى رۆژنامەى (الدستور) ومونتەداى رۆشنبیرى دەستوور بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كردو، باسی لە گرنگی بابەتی كۆڕەكەی مەخمووری كرد، ئنجا مەخمووری وێڕای بەخێرهاتنكردنی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو میواندارییە و ئامادەبوونی میوانان دەربڕی و سوپاسی رۆژنامەى (الدستور)ى كرد بۆ رێكخستنی ئەو دیدارە لەگەڵ ئامادەبووان، سەرەتا پوختەیەکى سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان خستەڕوو، دواتر هاتە سەر پێشكەشكردنی بابەتەكەی و باسی لە گرنگى رۆڵى سەرۆک مەسعود بارزانى وەک رێبەرى گەلى کوردستان لە قۆناخى ئێستا و داهاتووى خەباتى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان کرد.

 غەفوور مەخمووری لە كۆڕەكەدا باسى لە رەوشى سیاسى کوردستان کردو، وتی: (پرسى گەلى کوردستان لە پێشڤەچوونێکى بەردەوامدایە و قۆناخى پێشووى دەربازکردووەو بۆتە پرسێکى جیهانى و لە چوارچێوەى سنوورى دەستکردى "عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا" دەرچووەو، هەموو جیهان بە بایەخەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن، ئەمەش مایەى خۆشحاڵى و هەنگاونان بەرەو دواڕۆژێکى گەشە.)، مەخموورى سەبارەت بە پرسى ریفراندۆمیش وتى: (سەرۆک مەسعود بارزانى بە راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى کوردستان گەیشتنە ئەو باوەڕەى کەوا بۆ پاراستنى کوردستان و بەرگرتن لە پیلانەکان، بە پشتبەستن بە پرەنسیپى "مافى چارەنووس" و بنەماکانى "مافى مرۆڤ" بڕیارى ئەنجامدانى ریفراندۆم بدەن، بۆئەوەى گەلى کوردستان بڕیارى خۆى بدات، بێگومان لە مێژووى ژیانى سیاسى سەرۆک مەسعوود بارزانى یەکێک لە کارە هەرە باشەکانى کە جێگەى شانازییە ئەنجامدانى ریفراندۆمە.)، هەروەها وتی: (ئەنجامدانى پرۆسەى ریفراندۆم سەرکەوتوو بوو، بێ کێشە بە ئەنجام گەیشت و زۆربەى هەرەزۆرى گەلى کوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانەوە بە جۆش و خرۆشەوە روویان لە سندۆقى دەنگدان کردو، گەل بە رێژەى ٩٢.٧٣% دەنگیان بۆ سەربەخۆیى کوردستاندا، ئەمەش گەورەترین سەرکەوتن بوو بۆ گەلى کوردستان و پرۆسەى ریفراندۆم.)، مەخموورى ئەوەشى وت کەوا: (لە پرۆسەى ریفراندۆمدا؛ سەرۆک بارزانى و گەلى کوردستان زۆر باشتر دۆست و دوژمنەکەکانیان ناسى، لێرەدا دەبێ ئەوە بزانین کەوا سەرۆک مەسعود بارزانى لەسەر ئاستى ناوخۆو ناوچەیى و نێودەوڵەتى خیانەتى لێکرا.).

 غەفوور مەخموورى سەبارەت بە رۆڵ و ئەرکى سەرۆک مەسعوود بارزانى وەک رێبەرى گەلى کوردستان لە ئێستاو داهاتووى کوردستان بۆ ئامادەبووان دواو وتى : (ئێستایش دواى ئەوەى کەوا جەنابى بارزانى رازینەبوو پەرلەمانى کوردستان ماوەى سەرۆکایەتى بۆ درێژبکاتەوە، لەم کاتەدا وەک رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان دەمێنێتەوەو دەتوانێت هەنگاوى گرنگ بۆ گەیاندنى گەلى کوردستان بە کەنارێکى ئارام ئەنجام بدات، سەرۆك مەسعود بارزانی لەناو كایەی سیاسی كوردستان وەكو رێبەرو و مەرجەعى باڵاى گەلى کوردستان دەمینێتەوە، بێگومان كەسایەتی كاریزمی سەرۆک بارزانی چۆن لە رابردوو و لە ئێستادا کاریگەرى هەبووە لەداهاتووشدا كاریگەری زیاترى خۆی دەبێت.).

  غەفوور مەخمووری لە كۆڕەكەدا داوای لە رۆشنبیرانی ئوردەن كرد كەوا هاوكارو پشتیوانی گەلی كوردستان بن و رێز لە قوربانیدانی نەتەوەی كورد بگرن و وتی: (پێویستە رۆشنبیرانی عەرەب خوێندنەوەی دروستیان بۆ پرسی كورد هەبێت و بە ئاگاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.)، هەروەها بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو كارەساتانەی بەسەر كوردا هاتوون وتی: (تەنها سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كورستان زامنی دووبارەنەبوونەوەی ئەو كارەساتانەن، بۆیە پێویستە هەموو لایەك هاوكارو پشتیوانی كورد بن بۆ ئەم مەبەستە.)، دوای ئەوەی مەخمووری بابەتەكەی پێشكەشكرد، دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان كرایەوەو، ژمارەیەكی زۆر لە ئامادەبووان بەگرنگییەوە باسیان لە بابەتەكە كرد لەوانە ( بیرمەندى عەرەب د. مونزر حەوەرات، بالیۆز د. فاروق العزە، پەرلەمانتار حەمادە فراعنە، رۆژنامەنووس عەونى داود جێگرى سەرنووسەرى "الدستور" و چەند کەسایەتییەکى دیکە) بیروڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو.

  شایانی باسە دوای تەواوبوونی كۆڕەكە رێوڕەسمێك بۆ ئیمزاكردنی كتێبی (مسعود البارزاني ... رمزاً للپێشمەرگایەتى والمقاومة القومية) لە نووسینی غەفوور مەخمووری سازكرا، ئەمەو مەخمووری كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووان كردو بۆی ئیمزاكردن، ئەمەو كۆڕەكە كە زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند بووە جێی خۆشحاڵی ئامادەبووان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌