رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 میدیا _ عەمان :

   غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆى ئوردەن باسى لە رەوشى سیاسى کوردستان و عێراق کرد و، وتى : (گەلىکوردستاندەستبەردارىسەربەخۆیىومافەرەواکانىخۆىنابێت).

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى رێکەوتى ٢٥ | ١ | ٢٠١٩، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى YNDK لە لایەن راگەیاندنکارى ناسراوى ئوردەن (فەزڵ معارک) بۆ بەرنامەى (هنا عمان)ى رادیۆى ئوردەن میواندارى کرا و، لە گفتوگۆیەکى فراوان سەبارەت بە رەوشى کوردستان و عێراق تیشکى خستە سەر دوا گۆڕاکارى و پێشهاتە سیاسییەکان و، سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان وتى: ( باشوورى کوردستان خاوەن پێگەو رۆلى سیاسى خۆیەتى و سەرەڕاى ئەو گرفت و ئاستەنگانەى بۆى دروستکراو دروستدەکرێت بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت،وڵاتانى جیهانیش ئێستا خوێندنەوەى نوێیان بۆ رۆڵ و کاریگەرى کوردستان لە ناوچەکەدا هەیە و مامەڵەیەکى تایبەتى لەگەڵدا دەکەن.)، هەروەها وتى : (بە هەوڵ و تێکۆشان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرۆک مەسعود بارزانى ئێستا بەستەڵەکى ناخۆشییەکان تواونەتەوە و ئەو گەمارۆ دبلۆماسییەى لەسەر کوردستان بوو تێکشێنراوە و، کوردستان بۆتە وێستگەیەکى دیبلۆماسى گرنگ و وڵاتان بە بایەخەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان دەکەن).

لە دریژەى چاوپێکەوتنەکەدا مەخموورى سەبارەت بە خواستى گەلى کوردستان بۆ سەربەخۆیى لە دواى رووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ بۆ رادیۆى ئوردەن دواو وتى : (گەلىکوردستاندەستبەردارىمافەرەواکانىخۆىنابێت، لە ریفراندۆمى ٢٥ى ئەیلوولى ٢٠١٧ دا ٩٣% ى گەلى کوردستان دەنگى بۆ سەربەخۆیى کوردستان دا، واتە گەلى کوردستان بڕیارى خۆیداوە کەوا سەربەخۆیى دەوێت) لە درێژەى قسەکانیدا وتى (پرۆسەى ریفراندۆم سەرکەتوو بوو، بەڵام خیانەت لە پرۆسەکە کرا و رێ بۆ سوپاى عێراق و میلیشیاکانى حەشدى شەعبى کرایەوە کەوا پارێزگاى کەرکوک و مەخموور و چەند شارو شارۆچکەیەکى دیکەى کوردستان داگیر بکەن).

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌