رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ١٢ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگاى پارتى گەلى توركمان-ی كردو لە دیداریكدا لەگەڵ سەرۆكی پارتى گەلى توركمان ساڵیادنى دامەزراندنى پارتەکەیانى پیرۆز کرد و، باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵ (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK)، سەردانی بارەگای سەرکردایەتیى پارتى گەلى توركمان-یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (عیرفان کەرکوکلى سەرۆكی پارت و جێگری سەرۆك و ئەندامانی سەرکردایەتیى پارتەکە) پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بە بۆنەى ٣١ سى و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتەکەیانەوە پیرۆزبایى خۆیى و سەرکردایەتیى YNDK ى بە سەرۆک و ئەندامانى پارتى گەلى توركمان راگەیاند و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، دواتر باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دوا پێشڤەچوون و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی گەلى کوردستان بە تەواوى پێکهاتەکانییەوە لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی پارتى گەلى توركمان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستەكانی YNDK سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەكان. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌