رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، پێشوازی له‌شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.
ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ رێكەوتی 26/12/20188، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) پێشوازییان له‌شاندێكی ده‌زگای په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌( د.محمد هاودیانی به‌رپرسی ده‌زگای په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان و عادل عوبێد و شێرزاد مامه‌ ئه‌ندامانی ده‌زگای په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كان) له‌شاری هه‌ولێر كرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق له‌سه‌ر بودجه‌ و په‌له‌ كردن له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی كوردستان و حكومه‌تێك بێت بتوانی كاروباری خه‌لك و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان چاك بكات و بتوانی عه‌داله‌تی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و دادگه‌ری بۆ وڵاته‌كه‌مان بهێنێته‌ كایه‌وه‌. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌