رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر :

غەفوور مەخموورى لە لایەن ئاژانسى هەواڵى (چاوى عێراق)ى نێودەوڵەتى سەربەخۆ وەک باشترین کەسایەتى سیاسى ساڵى ٢٠١٨ هەڵبدەژێردرێت

ئاژانسى هەواڵى (چاوى عێراق)ى نێودەوڵەتى سەربەخۆ، کە ئاژانسێکى هەواڵى عێراقى و عەرەبییە ، لە راپرسییەکدا بۆ کۆمەڵێ کەسایەتیى سیاسى کە ئەنجامیدابوو، غەفوور مەخموورى وەک باشترین کەسایەتى سیاسى ساڵى ٢٠١٨ هەڵبژارد.

ئاژانسى هەواڵى (چوى عێراق)ى نێودەوڵەتى سەربەخۆ، لە راپرسییەکدا بۆ هەڵبژاردنى باشترین کەسایەتى ساڵى ٢٠١٨ کۆمەڵێ کەسایەتى پاڵاوتبوو، غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK یەکێک بوو لە پاڵێودراوەکان، ئاژانسەکە بۆ هەڵبژاردنى کەسایەتییەکان کۆمەڵێ بنەماى دیاریکردبوو وەک (راستگۆیى، راشکاوى، پابەندبوون بە هەڵوێستى سیاسى، دەستپاکى، سادەیى، بەپیرەوەچوونى داخوازى جەماوەر و چەند خاڵێکى دیکە)، ئاژانسەکە رۆژى ٢٥ | ١٢ | ٢٠١٨ ئەنجامى راپرسییەکەى راگەیاند و، لە ئەنجامدا غەفوور مەخموورى وەک باشترین کەسایەتى سیاسى ساڵى ٢٠١٨ هەڵبدەژێردرا.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌