رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر :

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە، سکرتێرى گشتیى YNDK ئامادە رێوڕەسمى پێشوازیکردن لە تەرمى بیرمەندى گەورەى نەتەوەیى پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بوو، هاوخەمى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند .

سەرلەبەیانى رۆژى ٢٢ | ١٢ | ٢٠١٨ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ئامادە رێوڕەسمى پێشوازیکردن لە تەرمى بیرمەندى گەورەى نەتەوەیى پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بوون، کەوا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ، بە ئامادەبوونى بەرپرسانى حزبى و حکومى و حزبى و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو و دۆست و هاوبیرانى خوالێخۆشبوو بەڕێوەچوو، سکرتێرى گشتیى YNDK پرسەو سەرەخۆشى خۆى و سەرکردایەتیى YNDK ى بە بەڕێزان نیعمەت خان خوشکى خوالێخۆشبوو و خاتوو هانالۆرا کۆچلار هاوژینى خوالێخۆشبوو و لەڕێى ئەوانەوە بە تەواوى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە سوپاسى هاوخەمى و هاوسۆزى و ئامادەبوونى شاندى YNDK یان کرد.

دواتر غەفوور مەخموورى بۆ دەزگاکانى راگەیاندن دواو باسى لە رۆڵ و کاریگەرى پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز لە بوارى پێشخستن و تیۆریزەکردنى بنەماکانى هزرى نەتەوەیى کوردى کرد.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌