رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

بەڕێزان هاوسەرۆكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK
بەڕێزان بەشدارانی كۆبوونەوەی گشتیی KNKK تایبەت بە (هەڵوێستی نەتەوەیی بۆ سێ تێکۆشەری کوردستان)

سڵاوێكی گەرم ...
بەڕێزان، بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەی بەڕێزتان بۆ ئامادەبوونمان لە كۆبوونەوەی گشتیی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK سەبارەت بە " هەڵوێستی نەتەوەیی بۆ سێ تێکۆشەری کوردستان " بەدەستمان گەیشت، بەداوای لێبوردنێكی زۆرەوە بەهۆكاری تەكنیكی ناتوانین ئامادەی كۆبوونەوەكەتان بین، لێرەوە بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی هەڤاڵانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، دەستخۆشى بەستنى ئەو کۆبوونەوەیەتان لێدەکەین و سڵاوى گەرممان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەكەین و، هیوای سەركەوتن بۆ كۆبوونەوەكەتان دەخوازین و ئومێد دەكەین ئەم كۆبوونەوەیە ببێتە فاكتەری پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتر لەپێناو خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلى کوردستان و، هەنگاوێک بێت بۆ یەکێتى نەتەوەیى و پشتیوانییەکى مەزنیش بێت بۆ هەر سێ تێکۆشەرى وڵاتپارێز هەڤاڵان ( موراد قەرەیلان و جەمیل بایک و دۆران کالکان).
بەڕێزان، بڕیارى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دژى هەر سێ تیکۆشەرى کوردستان هەڤاڵان (موراد قەرەیلان و جەمیل بایک و دۆران کالکان)، بڕیارێکى نا مرۆڤانەیەو لەلایەن گەلى کوردستان رەتکراوەیە، ئەم بڕیارەى ئەمریکا دژى بنەماکانى مافى مرۆڤ و ئازادى سیاسییە و، لە هەمان کاتدا دژى ئەو بنەما دیموکراسییانەشە کەوا ئەمریکا خۆى بانگەشەیان بۆ دەکات، لەسەر هەموو لایەکمانە بە توندى دژى ئەم بڕیارە بوەستینەوەو رەتیبکەینەوە، بۆ ئەمەش پێویستە تەواوى هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هەڵوێستێکى یەکگرتووانەمان هەبێت و بە یەکدەنگ دواوا لە ئەمریکا و کۆمەڵگەى نێودەڵەتى بکەین کەوا ئەم بڕیارە هەڵبوەشێننەوە، لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە لەم پێناوەدا بە خورتى تێبكۆشین.
 لەكۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و، جەختدەكەینەوە سەر ئەوەی كەوا تەنها بە یەكڕیزی و یەكدەنگیمان دەتوانین تەواوى پیلانەکانى دژ بە گەلەکەمان و بزاڤە ئازادیخوازییەکەى لە گۆڕ بنێین و، خزمەتی دۆزی رەوای نەتەوەكەمان بكەین و بگەین بە مافە رەواكانمان.
لەگەل رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.
 هەر بژین و سەركەوتووبن بۆ كوردو كوردستان.

غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
١٥ / ١٢ /  ٢٠١٨

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌