میدیا- مه‌خموور


 سڵاو لەگیانی پاکی ئەو چوار شەهیدەی کەمپی بەنابەرانی باکوورو تەواوی شەهیدانی رێی سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان ، بژی خەباتی رەوای کوردان لەهەر چوارپارچەی کوردستان .
بەڕێزان ئێمە لەیەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDKK هێرشی فڕۆکەکانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخموور شەرمەزار دەکەین ، لەهەمان کاتدا هاوخەمی خۆمان بۆ ئێوەو تەواوی خەڵکی کوردستان دەردەبڕین، دەخوازین شەهیدان جێگەیان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش بەزووترین کات چاک ببنەوە. 
 لەهەمان کاتدا پێویستە حکومەتی کوردستان و عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان کەبوونیان لەناوچەکە هەیە هەڵوێستیان هەبێ و چیتر رێگە بەتورکیا نەدرێ دەستدرێژی بکاتە سەر باشووری کورستان و خەڵکی سڤیل نەکاتە ئامانج و قوربانی پیلانە نەخشەبۆکێشراوەکانی و نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی زلهێز سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی رژێمی داگیرکەری تورکیا دابنێن .
 لەهەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی یەکڕێزی نێو ماڵی کوردان و یەکهەڵوێستیمان لەئاست پێشهات و رووداوەکانی کە لەناوچەکە دێنە پێشەوە، هەر بۆ ئەم مەبەستە جارێکی تر جەخت لەسەر پێویستی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەکەینەوە کە تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بن ، تا بتواندرێ لەژێر یەک چەتری کوردایەتیدا بەرەنگاری پیلانی داگیرکەران و ناحەزانی کوردستان ببینەوەو بەپلانێکی تۆکمەو یەکگرتوو هەڵوێست دەرببڕین بەرامبەر هەموو ئەو رووداو و مەترسییانەی دووچاری نەتەوەکەمان دەبنەوە لەهەر چوار پارچەی کوردستان .
 هەروەها بەهۆی بوونی تیرۆریستانی داعش لەچیای قەرەچووغ و مەترسییەکانی بۆسەر ناوچەکە بوونی چەکدارانی خۆبەخش لەدەوروبەری کەمپ بەپێویست دەزانین و زۆر جاریش بوونەتە هۆکاری پاراستنی خەڵکی کەمپ و شاری مەخمووریش .
بژی خەباتی رەوای گەلەکەمان لەهەرچوار پارچەی کوردستان . 
 نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کەمپی مەخموور و تەواوی شەهیدانی رێگای سەربەخۆیی و ئازادی کوردستان .
مردن و رووڕەشی بۆ داگیرکەران و ناحەزانی کوردستان . 
خەلیل پاڵانی - مەخموور