رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر :

پێشنیوەڕؤى ئەمڕۆ ١٢ / ١٢ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی بارەگاى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-ی كردو لە دیداریكدا لەگەڵ هاوسەرۆکان و سەرکردایەتى ساڵیادنى دامەزراندنى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان پیرۆز کرد و، باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

ێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان (شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیرنانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK) سەردانی بارەگای حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان(بەڵێن عەبدوڵڵا و بەهمەن حوسێن هاوسەرۆکانى حزب و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیى حزب) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بە بۆنەى ٣٣ سى و سێیەمین ساڵیادى دامەزراندنى حزبى زەحمەتکێشانى كوردستان پیرۆزبایى خۆیى و سەرکردایەتیى YNDK ى بە هاوسەرۆکان و سەرکردایەتیى حزب راگەیاند و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، دواتر باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دوا پێشڤەچوون و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌