رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جەماوەرى وڵاتپارێزى کوردستان ...
- رێبوارانى رێى سەخۆبوون و ئازادى کوردستان ...

بەخەم و پەژارەیەکى زۆرەوە بە هەموو لایەکى رادەگەیین کەوا ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ ٨ ـی کانوونى یەکەم، بیرمەندى مەزنى نەتەوەییمان نووسه‌رو زمانەوان و کەسایەتى ناسراوى كورد و كوردستان پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز له‌ ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لێكردين.
ئێمه‌ له‌ یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشى لە خۆمان و بنەماڵەى سەربەرزى كۆچكردوو و تەواوى نەتەوەی کورد و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میی و دڵتەنگى خۆمان رادەگەیەنین.
كۆچی دوایی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز بیرمەندى مەزنى بیری نه‌ته‌وایه‌تی، زیانێکى مەزنە بۆ سەرجەم بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان و بوارى رۆشنبیرى و نووسین و رامان و شرۆڤەکردنى رەوشى سیاسى کوردستان، قەرەبووکردنەوەى ئەم زیانەش ئەستەمە، لەبەرئەوەى لە تەواوى دیرۆکى کوردستاندا مامۆستا جەمال نەبەز کەسایەتى و بیرمەندێکى بێوێنە بووە و دووبارەبوونەوەشى ئەستەمە.
ئەگەر چى مامۆستا جەمال نەبەز بە جه‌سته‌ جێیهێشتین، وەک ناو بەردەوام وەک ئەستێرەیەکى درەوشاوەى ئاسمانى کوردەوارى هه‌میشه‌ دەگەشێتەوەو و پڕشنگى هزرو رامان و نووسینەکانى لە بوارى بیری نه‌ته‌وەیى و زمانەوانى و رۆشنبیریدا رێگا رۆشنکەرەوەى ئێستاو داهاتوومان دەبن و، خەباتى مامۆستا جەمال نەبەز بۆ لەپێناو ئازادى مرۆڤ و تەواوى مرۆڤایەتى بوو، دەتوانین بڵێین ئه‌وانه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی و نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌و ناعه‌داله‌تی کۆمەڵایەتى تێكۆشاون هه‌میشه‌ به‌ نه‌مری و زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌و كاته‌ی كە به‌جه‌سته‌ نامێنن ژیانی راسته‌قینه‌ی ئه‌وان ده‌ستپێده‌كات و كۆمه‌ڵگاكه‌یان و مرۆڤایه‌تی زیاتر هه‌ست به‌ بوونیان ده‌كه‌ن، بۆیە دەتوانین بڵێین مامۆستا جەمال نەبەز بۆ هەتا هەتا ده‌مێنێ و نامرێ.
هه‌زاران سڵاو له‌ ره‌وانی پاکى مامۆستاى کوردایەتى پرۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز.

غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
٨ / ١٢ / ٢٠١٨

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌