رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

ئێوارەى ئەمڕۆ ٣ / ١٢ / ٢٠١٨ ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویجى و شاندێکى یاوەرى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوولا كرد.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK ) پێشوازیكرد لە بەڕێزان (ئیریک سەلە Erik Selle سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویجى بەشدار لە حکومەتى ئێستاى نەرویج و پێر ئۆڤێ بێرگ Per Ove Berg بەرپرسى دەزگا خێرخوازييەکانى نەرویج)، لەدیدارەكەدا لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو كرا و، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە پشتیوانى و هاوکارى زیاترى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ گەلى کوردستان کرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا باس لە چۆنییەتى بەیەکەوە کارکردن لەسەر ئاستى دەرەوە کرا، بۆئەوەى پشتیوانى و هاوکارى زیاترى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ گەلى کوردستان وەدەست بهێنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو لا گەیشتنە تێگەیشتنێکى هاوبەش و رێککەوتن لەسەرئەوەى کەوا لە داهاتووى نزیکدا سەبارەت بە پرسى گەلى کوردستان و دۆزى سەربەخۆیى کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەیەکەوە کاربکەن . لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌