رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر :

پێشنیوەڕؤى ئەمڕۆ ٣ / ١٢ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان-ی كردو لە دیداریكدا لەگەڵ سەرۆكی كۆمەڵە ساڵیادنى دامەزراندنى کۆمەڵەى پیرۆز کرد و، باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكەو پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بەیاوەری هەڤاڵان ( قەهار تاهیر سەعید ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتیى YNDK), سەردانی بارەگای كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمان لە كوردستان-یان لە شاری هەولێر كردو, بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان( جەودەت نەجاڕ سەرۆكی كۆمەڵەو جێگری سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمەڵە ) پێشوازیكران, لەدیدارەكەدا سکرتێرى گشتیى YNDK بە بۆنەى ٢١ بیست و یەکەمین ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵەوە پیرۆزبایى خۆیى و سەرکردایەتیى YNDK ى بە سەرۆک و ئەندامانى کۆمەڵە راگەیاند و هیواى پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، دواتر باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و دوا پێشڤەچوون و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراو, جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلی كوردستان بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بۆ پێشوازیكردن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كە كە لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لەو گۆڕانكارییانەدا بە فاكتەری سەرەكی پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و وەدەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان وەسفكرا, هەر لە دیدارەكەدا سەرۆكی كۆمەڵە سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستەكانی YNDK سەبارەت بەپرسە نیشتمانییەكان. لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا, جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌