رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

ئێوارەى ئه‌مڕۆ ٢٩ / ١١ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى جیهانى پشتیوانى لە گەلى فەلەستین بوو و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست.

ئێوارەى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ئامادەی رێوڕەسمی رۆژى جیهانى پشتیوانى لە گەلى فەلەستین بوو کە لە هوتێل رۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز نەزمی حەزوری كۆنسڵی گشتی فەلەستین لە هەولێر و كارمەندانی كۆنسڵخانەوە پێشوازی كرا، لە سەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK بەبۆنەی رۆژى جیهانى پشتیوانى لە گەلى فەلەستین پیرۆزبایی خۆی و سەركردایەتی YNDK ی بە بەڕێزان كۆنسڵی گشتیی و ستافی كۆنسڵخانە راگەیاندو هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی زیاتری بۆ دۆزی رەوای گەلی فەلەستین خواست. لەبەرامبەردا كۆنسڵی گشتیی فەلەستین خۆشحاڵی خۆیانی بۆ ئەو ئامادەبوونە ده‌ربڕی و سوپاسی هەڵوێستەكانی سكرتێری گشتی و سەركردایەتی YNDK ی كرد بەرامبەر پرسی رەوای گەلی فەلەستین و هیوای خواست كه‌وا هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان به‌ مافه‌ ره‌واكانی خۆیان بگه‌ن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌