رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هه‌ ولێر
شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌هۆڵی سه‌عد عبدالله له‌شاری هه‌ولێر، به‌شداری ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا علی عبداللە جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كه‌ن، سەرەخۆشیان له‌ مه‌كته‌بی سیاسی و سەركردایەتی و كادر و ئەندامانى پارتی دیموكراتی كوردستان  و خانەوادەی تێكۆشەری به‌ڕێزیان كرد و به‌م بۆنه‌یه‌ په‌یامی هاوخه‌میان پێشكه‌شكردن.
ئه‌مڕۆ 24-10-2018 شاندێكی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌هه‌ڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سردار خدر كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) به‌ ئاماده‌بوونی كاك سیداد بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاك فازل میرانی و ته‌ها به‌رواری نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێر و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ حكومیی و كه‌س و كارو خانه‌واده‌كه‌ی و هاوسه‌نگه‌ران و هه‌ڤاڵانى، به‌شدارییان له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا علی عبداللە جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.

له‌و رێوره‌سمه‌دا كه‌ به‌ چه‌ند ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری به‌خێرهاتن و وتاری كاك فازل میرانی و محمدی حاجی مه‌حموود و نیشاندانی فیلمێكی دیكۆمێنتكاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا علی عه‌بدوڵڵا و وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ‌پێشكه‌شكران و شاندی YNDK جارێكی دیكه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و  بنه‌ماڵه‌ی خواڵێخۆشبوو كرده‌وه‌.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌