رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ عەمان:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە سکرتێرى گشتیى YNDK پێشوازیکرد لە جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان و لە دیدارێکى دۆستانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوو لا کرد.
پێشنیوەڕۆى ڕۆژى یەکشەممە ١٤ | ١٠ | ٢٠١٨ غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە شوێنى حەوانەوەى خۆیدا لە عەمانى پایتەختى ئوردەن، پێشوازى لە بەڕێز (د. مریەم مەنسورە سادق مەهدى جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان و جێگرى ئەمیندارى گشتیى هاوپەیمانى نیدائى سودان)کرد، لە سەرەتادا جێگرى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان سڵاوو رێزى بەڕێز ئیمام سادق مەهدى سەرۆکى پارتى نەتەوەیى سودان و سەررۆکى هاوپەیمانى نیدائى سودانى بە سکرتێرى گشتیى YNDK راگەیاند، لەلایەن خۆیەوە سکرتێرى گشتیى YNDK سوپاسى کردن و هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێز ئیمام سادق مەهدى خواست، لە دیدارێکى دۆستانەدا باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە کردو، هەردوولا جەختیان لەوە کردووە کەوا پێویستە هێزو لایەنە سیاسییەکان تێگەیشتنێکى هاوبەشیان هەبێت سەبارەت بە رەوشى سیاسى ناوچەکەو ئەو رووداوانەى کەوا لەسەر ئاستى ناوچەکەدا روودەدەن، هەر دیدارەکەدا باسیان لە چەند پرسێکى گرنگ بۆ پێشخستنى پەیوەندى نێوان هەردوو گەلى کوردستان و سودان کرد.
لە دوا تەوەرى دیدارەکەشدا جەختیانکردەوە سەر پتەوکردنى پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوو لا لە پێناو بیناکردنى پەیوەندییەکى دروست لە نیوان هەردوو گەلى کوردستان و سودان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌