رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا- هه‌ولێر

كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌رێكخستنه‌كانی YNDK بۆ پشتیوانی له‌ كاندیدانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌ لیستی سه‌رده‌م 127  له‌ژێر دروشمی " دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی" له ‌هه‌ولێر سازكرا.

رۆژی هه‌ینی‌ رێكه‌وتی 21-9-2018  به‌شێك له‌رێكخستنه‌كانی YNDK بۆ پشتیوانی له‌ كاندیدانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK به‌ژماره‌كانی ( 3و6و9و12و15و18 ) له‌ لیستی سه‌رده‌م  127 له‌ شاری هه‌ولێر سازدرا و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و وتاری به‌ڕێز غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتی YNDK ده‌ستی پێكرد و پاشان كاندیده‌كان ناسێندرا و وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد و ئینجا د.شاخه‌وان باسی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و چۆنیه‌تی ده‌نگدان و كاری چاودێره‌كانی YNDK ی باسكرد و بڕیاره‌ رۆژانی داهاتوو به‌ چالاكی و گڕوتینه‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌ بانگه‌شه‌ بدرێ بۆ ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كانی YNDK له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ‌له ‌رۆژی 30-9-2018 ئه‌نجامده‌درێت.

پاشان كارنامه‌ی YNDK بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو كه‌كاندیده‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن خوێندرایه‌وه‌ كاندیده‌كان په‌یمانیان به‌ده‌نگده‌رانیاندا كه‌ هه‌موو كات له‌خزمه‌تیان دابن و به‌پێی كارنامه‌ی YNDK  و لیستی سه‌رده‌م كه‌هه‌مه‌لایه‌نه‌ و جیا له‌ لیسته‌كانی دیكه‌ زۆرترین خزمه‌ت به‌كوردستان و هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌