رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا- هه‌ولێر

لیستی سه‌رده‌م 127 به‌فه‌رمی له‌ژێر دروشمی " دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی" ده‌ست به‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات و له‌ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری كاندیده‌كان ناسێندران و كارنامه‌ی لیسته‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا.

رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-9-2018  لیستی سه‌رده‌م  127  كه‌ له‌سێ لایه‌ن پێكدێت( یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان ) له‌ هۆڵی میدیا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و وتاری هه‌رسێ سكرتێر ( حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود و غه‌فوور مه‌خمووری و باپیر كامه‌لا) ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیسته‌كه‌ كرد و بڕیاره‌ رۆژانی داهاتوو به‌ چالاكی و گڕوتینه‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌ بانگه‌شه‌ بده‌ن تا دوا رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ‌له ‌رۆژی 30-9-2018 ئه‌نجامده‌درێت.

پاشان كاندیده‌كان خۆیان و ژماره‌یان ناساند و له‌نێو چه‌پله‌ رێزان و كاری زۆر په‌یمانیان به‌ده‌نگده‌رانیاندا كه‌ هه‌موو كات له‌خزمه‌تیان دابن و به‌پێی كارنامه‌ی لیستی سه‌رده‌م كه‌هه‌مه‌لایه‌نه‌ و جیا له‌ لیسته‌كانی دیكه‌ زۆرترین خزمه‌ت به‌كوردستان و هاوڵاتیان ده‌گه‌ینێت.

هه‌روه‌ها لیستی سه‌رده‌م داوای له‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان كرد سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، بكه‌نه‌ خه‌ڵاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ده‌نگی پێبده‌ن و زیاتریش به‌شداریی له‌ له‌ده‌نگدان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان دادپه‌روه‌ر و هاوڵاتیان خۆشگوزه‌ران بن .

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌