رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان

- حزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كان...

- كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی كوردستان....

  سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-9-2018 كۆماری به‌ناو ئیسلامی ئێران لەڕێى ‌مووشه‌كبارانەوە ‌چه‌ند هێرشێكی دڕندانه‌یان كرده‌ سه‌ر بنكه و‌ كه‌مپ و باره‌گاكانی حیزبی دیموكراتى كوردستان له‌كۆیه و به‌چڕی بۆردومانیان كردن‌، له‌ئه‌نجامدا  ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و  پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ شه‌هید و برینداربوون.

   بۆردومانكردنی بنكه‌ و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و دوژمنكاری ده‌گه‌یه‌نێ و لە هەمان کاتدا پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی باشووری كوردستانه‌،ئێران ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌می نییه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حزبی دیموكرات و حزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ چه‌ندین جاره‌ هێرشیان ده‌كاته‌ سه‌ر و به‌رده‌وام خاكی باشووری كوردستان تۆپباران ده‌كات.

  ئێمه‌ له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ی ئێران ده‌كه‌ین و به‌كارێكی تیرۆریستی ده‌زانین،داوا لە رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دەکەین سنورێك بۆ ئه‌م هێرشه‌ ناڕه‌وایانه‌ی ئێران دژ به‌گه‌له‌كه‌مان دابنێن و چیتر پێشێلی خاكی باشووری كوردستان نه‌كه‌ن و ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایانه‌ ئیدانه‌ بكه‌ن و بیان وه‌ستێنن و هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئێران هه‌بێت.

 لێرەوە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان راده‌گه‌یه‌نێن و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و داوا له‌ حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین به‌زووترین كات بەهانایانەوە بچێت، له‌زوو چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ كه‌مپ و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتى کوردستان و پاراستنیان له‌ هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ی چاوه‌ڕوانكراودا.

- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی رێی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.

- مردن و روو ره‌شی بۆ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردستان.

 

                                        مه‌كته‌بی سیاسيی

                                          یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

                                      8 -9-2018 هه‌ولێر - باشووری كوردستان

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌