رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
سەر لەبەیانى ئه‌مڕۆ ٢ / ٩ / ٢٠١٨ ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى كۆما جڤاكێن كوردستان KCK كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
سەر لەبەیانى ئه‌مڕۆ یەکشەممە؛ غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى كۆما جڤاكێن كوردستان KCK كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (دكتۆر حەسەن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی KCK و هه‌ڤاڵ مه‌روان ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی KCK ), لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، لە تەوەرێکى دیکەى دیدارەکەدا سەبارەت بە لەشکرکێشى و دەستدرێژییەکانى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان هەردوو لا بيروڕایان گۆڕییەوەو له‌شكركێشی و دەستدرێژییەکانى توركیايان بۆ سەر باشوورى كوردستان ئیدانه‌كرد.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌