رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٩ / ٨ / ٢٠١٨ ، سكرتێری گشتیی YNDK بۆ دووەم جار لەم هەفتەیەدا پێشوازی لە سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویجى و شاندێکى یاوەرى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوولا كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ ( د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK ) بۆ دووەم جار پێشوازیكرد لە بەڕێز (ئیریک سەلە Erik Selle سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویجى بەشدار لە حکومەتى ئێستاى نەرویج و شاندێکى یاوەرى كە پێكهاتبوو لە نوێنەرانى دەزگا خێرخوازييەکانى نەرویج و بەڕێوەبەرى کەناڵى (Kanal 10 Norge )، لەدیدارەكەدا باس لە چۆنییەتى بەیەکەوە کارکردن لەسەر دەرەوە کرا، بۆئەوەى پشتیوانى و هاوکارى زیاترى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ گەلى کوردستان وەدەست بهێنرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو لا گەیشتنە تێگەیشتنێکى هاوبەش و رێککەوتن لەسەرئەوەى کەوا لە داهاتووى نزیکدا سەبارەت بە پرسى گەلى کوردستان و دۆزى سەربەخۆیى کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەیەکەوە کاربکەن .
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌