رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٢٧ / ٨ / ٢٠١٨ ، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویجى و شاندێکى یاوەرى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە و پەیوەندى نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵ ( قەهار تاهیر سەعید ئەندامى مەکتەبى سیاسیى YNDK ) پێشوازیكرد لە بەڕێز (ئیریک سەلە Erik Selle سەرۆکى پارتى پارێزگارانى مەسیحى نەرویجى بەشدار لە حکومەتى ئێستاى نەرویج و شاندێکى یاوەرى كە پێكهاتبوو لە نوێنەرانى دەزگا خێرخوازييەکانى نەرویج و بەڕێوەبەرى کەناڵى (Kanal 10 Norge )، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو كراو، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا باس لە پشتیوانى و هاوکارى زیاترى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ گەلى کوردستان کرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەردوولا.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌