رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

ميديا _ هەولێر:
شەوى رابردوو؛ لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆى ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگردا ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، بەم بۆنە خەمناکەوە غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK پەیامێکى هاوخەمى راگەیاند، کە ئەمە دەقەکەیەتى:

بەناوی یەزدانى مەزن و دلۆڤان

- خەڵکى خۆڕاگرى رۆژهەڵاتى کوردستان ...

بە خەم و پەژارەیەکى زۆرەوە هەواڵى کارەساتى دڵتەزێنى شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستانمان پێگەیشت، کەوا شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی رووداوى ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگردا ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و برینداربوون.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هەموومانی دڵتەنگ كرد، هاوسۆزی و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو كەسوكاری قوربانیانی رووداوەکە و خەڵكی خۆڕاگرى شاری سنە دەكەين و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازين و، لە یەزدانى مەزن داواکارین هێمنى و ئارامى و دڵنەوایى بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستیمان بۆ تەواوى خەڵکى خۆڕاگرى رۆژهەڵاتى کوردستان.

دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK 
١١ / ٧ / ٢٠١٨

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌