رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌‌ رێكەوتی 10/6/2018، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید ئه‌ندامی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان سامی خۆشناو كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و محمد كامه‌لا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و مامۆستا ره‌سول و علی محمد عبدالله ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان پێشوازیكران.
  له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا ، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌