رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا- هه‌ولێر

لەسەر بانگهێشتی نوێنەرایەتی HDP لەباشووری كوردستان و لە بارەگای حزبی زەحمەتكێشان كۆبوونەوەیەك سه‌باره‌ت به‌پاڵپشتیكردنی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا ئەنجام درا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 9-6-2018 نوێنەرایەتی هەدەپە لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چالاكوانی شاری هەولێری كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە جگە لە بەرپرسانی هەدەپە لە شاری هەولێر هەڤاڵ نیهاد، ئەندامی پەرلەمانی توركیا له‌سنوری جوله‌مێرگ لەسەر لیستی هەدەپ ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری و پەرلەمانی توركیا كرد.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ داوا لە هێزو لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوەكان و چالاكوانان و كەناڵەكانی راگەیاندنی باشووری كوردستان كرا كە پشتیوانی لە لیستی هەدەپه‌ بكەن، ئەمەو ئامادەبوونی كۆبوونەوەكە بە تێكڕا پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە لە هەڵبژاردنەكانی 24 ى حوزەیرانی ئه‌مساڵ دەڕبڕی .

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو پالپشتی خۆی و یندك بۆ هه‌ده‌په‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌ربڕی و سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌موو تاكێكی كورده‌ و كاریگه‌ری بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌بێت.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌