رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون  كرا.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌‌ رێكەوتی 7/6/2018، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخه‌وان خالید ئه‌ندامی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل سلێمان كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان بێكه‌س قادر و دلزار عه‌بدوڵڵا و شوان محمد ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و حه‌مه‌ره‌ش ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێشوازیكران.

له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە  و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستان و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون  كرا ، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانى كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌