رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سه‌ردانی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (13) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ناوبراو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكەوتی 7/6/2018، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی و جه‌لال سمایل كارگێڕانی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( محمد ئیلخانی سه‌رۆكی پارت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ) پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی ( 13 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن.

هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان،. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان بەتایبەت داعش ببینەوه‌، لەپێناو پاراستن و رزگاركردنەوەی هەموو ناوچەكانی كوردستان لە دەست تاقمی تیرۆریستی داعش و ئێستا گه‌لی كوردستان لە بری هەموو دونیا رووبەڕووی داعش دەبێتەوە.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌