رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

لەهەژدەهەم ساڵیادی تیرۆركردنی شەهید( سەربەست مەحموود )دا:

هیچ رەوا نیە تا ئێستا بکوژانى شەهید نەدۆزرێنەوە داوا لە حكومەتی كوردستان دەكەین بۆ ئاشکراکردنى بکوژان جددیانەتر کاربکات

 - جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ...

 - كەس و كار و بنەماڵەی شەهیدانی كوردستان ...

  ئەمڕۆ ٣١/٥/٢٠١٨ هەژدە ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود ئەندامی مەكتەبی سیاسیی YNDK و سەرنووسەری رۆژنامەی میدیا تێپەڕدەبێت و تیرۆریستان دوور لەهەموو بەهاو یاساو رێسایەكی ئایینی و مرۆڤایەتی لە 31/5/2000 دەستی رەشی چەپەلیان گەیاندە گیانی پاكی ئەم سەركردەیەو شەهیدیان كرد, تیرۆریستان بەم كارە قێزەوەنەیان مێژووی شوومی خۆیان رەشتركرد, شەهید سەربەستیش بووە سیمبۆڵی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕی نەتەوەكەمان لەپێناو سەربەخۆیی كوردستاندا.

  شەهید سەربەست مەحموود سیاسەتوان و رۆژنامەنووسێكی بوێرو هەقگۆ بوو، زۆر ئازایانە رەخنەی لەسیاسەتی داگیركاری دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان دەگرت و لەرێگەی نووسینەكانی هەموو كات نەخشە و پیلانەكانی دەكردنە بڵقی سەرئاو و لەدیدگایەكی وڵاتپارێزانە و بەشێوازێكی هێمنانە رووبەڕوویان دەبۆوە، هەڵوێستە نەتەوەییەكانی لەنێو رۆشنبیران و وڵاتپارێزان زۆر كاریگەر بوو، لەبەرئەوە لەهەموو بەشەكانی كوردستان شەهید سەربەست مەحموود ناسراو و خۆشەویست بوو, بۆیە تا ئەم ساتەش كارەساتی شەهیدكردنی برینێكە و سارێژ نەبووە.

  تێپەڕبوونی هەژدە ساڵ بەسەر تیرۆركردنی شەهید سەربەست مەحموود و ئاشكرانەبوونی بكوژانی بۆ ئێمەو خانەوادەكەی و هەموو دۆستان و هەڤاڵانی جێگەی نیگەرانییە، هیچ رەوا نیە کەوا تا ئێستا بکوژانى شەهید نەدۆزرێنەوە، لێرەوە جارێکى دیکە داوا لەحكومەتی كوردستان و دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیس دەكەین بەشێوەیەکى جددیانەتر هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی بكوژانی شەهید سەربەست ئاشكرا بكرێن و لەدادگاییەكی دادپەروەرانە بەسزای خۆیان بگەن.

 -  سڵاو لەگیانی پاكی شەهید سەربەست مەحموود و گشت شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان.

 - مردن رووڕەشی بۆ دوژمنان و تیرۆریستان .

 - بێتەدی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.

 

 

                      مەكتەبی سیاسيی

                           یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK

                          10 ی جۆزەردان / 2718ی كوردی

                      31 / 5 / 2018 ی زایینی

                       هەولێر - باشووری كوردستان

                                                                      

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌