رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هه‌ولێر

دادگای تاوانی یه‌كه‌می هه‌ولێر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دوو بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌هۆی قێزه‌وه‌نی تاوانه‌كان ده‌رده‌كات و به‌شێوه‌ی ته‌لقائی هه‌ردوو دۆسیه‌ی له‌سێداره‌دانه‌كان ره‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

دادگای تاوانی هه‌ولێر1 له‌دوو دۆسیه‌ی جیاوازدا دووبڕیاری له‌سێداره‌دان  له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار ده‌رده‌كات یه‌كه‌میان تۆمه‌تبارێك به‌هۆی ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر مندالێكی چوار ساڵان ده‌كات له‌شاری هه‌ولێر و دوای ده‌ستگیركردنی  له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ست به‌لێكۆلێنه‌وه‌ كراو دادگا  لێكۆلینه‌وه‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و وه‌رگرتنی وته‌ی تاوانلێكراو و داواكارانی مافی كه‌سی كه‌سكالایان له‌تۆمه‌تبار هه‌یه‌ و ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی هه‌ولێر1 كراو دوای داداگاییكردنی تۆمه‌تبار و ئینتدابكردنی پارێزه‌ر بۆی تا به‌رگری لێبكات دوای خستنه‌ رووی به‌ڵگه‌كان و وته‌كان داواكاری گشتیش داوای سزای له‌سێداره‌دانی كرد بۆ تۆمه‌تبار به‌هۆی قێزه‌وه‌نی تاوانه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ بوو له‌رۆژی 22-5-2018 دادگای تاوانی هه‌ولێر1 به‌تێكرای ده‌نگی دادوه‌رانی دادگاكه‌ كه‌پێكاتووه‌ له‌ سه‌رۆك و دوو دادوه‌ری ده‌سته‌ راست و ده‌سته‌ چه‌پ دادگاییكردنه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر عه‌بدولباست عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی بریاری له‌سێداره‌دانی بۆ تۆ‌مه‌تبار ده‌ركرد و كه‌له‌سێداره‌ بدرێ تا گیانی ده‌رده‌چێ و بریاره‌كه‌ی دادگا شیاوی تانه‌ لێدانه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كان.  

له‌دۆسیه‌كی دیكه‌دا رۆژی 23-5-2015 بریاری له‌سێدره‌دانی به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزا له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ ده‌ركرد، كه‌ھه‌ڵسابوو به‌كوشتنی ئافره‌تێك و برینداركردنی هاوسه‌ره‌ ژنه‌ كوژراوه‌كه‌ به‌هۆی قێزه‌وه‌نی تاوانه‌كه‌ و مه‌ترسی بوونی تۆمه‌تباری له‌م جۆره‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ كه‌مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كان هه‌یه‌ دادگای تاوانی هه‌ولێر 1 به‌تێكرای ده‌نگی دادوه‌رانی دادگاكه‌ و به‌ره‌چاوكردنی داواكاری جێگری داواكاری گشتی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌ركرد بریاره‌كه‌ش شیاوی تانه‌ لێدانه‌ و خۆشی ته‌لقائی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌