رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 

میدیا- ئاژانسه‌كان

له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئاشکرابوونى هێزه‌ براوه‌کان، پێشبڕکێى دیبلۆماسى ئه‌مریکا و ئێران ده‌ستیپێکرد بۆ چه‌سپاندنى نفوزى سیاسى خۆیان له‌سه‌ر پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆیان شێوه‌ به‌ حکومه‌تى نوێ بده‌ن.


سه‌رکه‌وتنى هاوپه‌یمانى سائیرون، به‌ سه‌رۆکایه‌تى موقته‌دا سه‌در و به‌ به‌شدارى هێزه‌ عیلمانییه‌کان، ترافیکى دیلۆماسى هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى قورس کردوه‌، چونکه‌ سائیرون دژى ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌مریکا و ئێرانه‌ له‌ کاروبارى عێراق.


سه‌رچاوه‌ دیبلۆماسیه‌کانى عێراق باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات گه‌ورترین کوتله‌ى په‌رله‌مانى دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى نوێ له‌ژێر هه‌ژموونى خۆیدا بێت، ئه‌وه‌ش پێش ئه‌وه‌ى ئێران ئه‌و کاره‌ بکات، چونکه‌ پێشبینى ده‌کرێت که‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح، که‌ هادى عامرى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، له‌گه‌ڵ نورى مالیکى و لایه‌نى کوردى گه‌وره‌ترین کوتله‌ دروست بکه‌ن بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق، که‌ نزیکى ئێرانن.


چاودێران ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئێران به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بینن، چونکه‌ له‌به‌رامبه‌ردا جموجوڵى دیبلۆماسى ئه‌مریکى-یش بوونى هه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌مریکاش ده‌یه‌وێت باڵى عه‌بادى له‌ناو حزبى ده‌عوه‌ى نورى مالیکى دوور بخاته‌وه‌ و نزیکى بکاته‌وه‌ له‌ سه‌در و هێزه‌ کوردییه‌کان، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستى دروستکردنى گه‌وره‌ترین کولته‌ى ناو په‌رله‌مان دوور له‌ هه‌ژموونى ئێران.


له‌ناو هه‌ردوو هه‌وڵدانه‌کانى ئێران و ئه‌مریکا کورد بوونى هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ش پێشبینى ده‌کرێت هه‌ردوو وڵات له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت سه‌ردانى کورد بکه‌ن و له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردییه‌کان کۆببنه‌وه‌.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیسان پێشبینى دابه‌شبوونى هێزه‌ کوردییه‌کان ده‌کرێت، که‌ پێشتریش دوو به‌ش بوون، له‌سه‌ر هێڵى ئێرانیى و ئه‌مریکیى، ئه‌گه‌ر هێزه‌ کوردییه‌کان بیانه‌وێت زۆر چالاک بن له‌ناو حکومه‌تى نوێى عێراق، ده‌بێت خۆیان له‌و پارچه‌بوون و دابه‌شبوونه‌ ڕزگار بکه‌ن و ببنه‌ یه‌ک هاوپه‌یمانێتیى.


له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ڕاگه‌یاندنه‌کانى عێراق بڵاویان کرده‌وه‌، که‌ قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس چووه‌ته‌ شارى به‌غدا به‌ ئامانجى کۆکردنه‌وه‌ى هێزه‌ شیعییه‌کان بۆ دروستکردنى حکومه‌تى نوێى عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا برێت مه‌کگۆرک نێردراوى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا له‌ عێراقه‌ و له‌ناو هه‌وڵدایه‌ که‌ هێزه‌کانى دوور له‌ ئێران به‌یه‌که‌وه‌ کۆبکاته‌وه‌.


به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ ده‌ریده‌خات که‌ پێشبڕکێیه‌کى به‌هێزى ئه‌مریکى – ئێرانى له‌سه‌ر خاکى عێراق بوونى هه‌یه‌ بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیان له‌سه‌ر حکومه‌تى نوێى عێراق. ڕۆژنیوز ـ هۆزان زوبێر

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌