رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا-ئاژانسه‌كان

عێراقییه‌کان ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌نگیاندا، ئه‌وه‌ش یه‌که‌م ده‌نگدان بوو دواى داعش، هه‌روه‌ها خولى چواره‌م بوو له‌ عێراقى فیدراڵى دواى نه‌مانى ڕژێمى سه‌دام، ئه‌و ده‌نگدانه‌ کاریگه‌رى زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر هاوسه‌نگى هێز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.


دواى ده‌نگدان، ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌رکیانه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق و سه‌رۆک کۆمارى نوێ هه‌ڵبژێرن.


پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا به‌پێى ده‌ستورى عێراق:


دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى کۆتایى ده‌نگدان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه‌، سه‌رۆک کۆمارى ئێستا داوا له‌ په‌رله‌مانى نوێ ده‌کات له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا کۆببێته‌وه‌.


ماده‌ى 54ى ده‌ستور ده‌ڵێت: به‌ مه‌رسومێکى کۆماریی سه‌رۆک کۆمار داوا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژ دواى ڕاگه‌یاندنى کۆتایى ئه‌نجامى ده‌نگدان و په‌سه‌نکردنى، کۆببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تى به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى په‌رله‌مان، بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى نوێى په‌رله‌مان و جێگره‌کانى.


ماده‌ى 55 ده‌ڵێت: ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ یه‌که‌م دانیشتندا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جێگرى یه‌که‌م و دووه‌مى هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وه‌ش به‌ زۆرینه‌ى ڕه‌هاى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن و به‌ ده‌نگدانى نهێنى ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت.


ماده‌ى 70ى ده‌ستور به‌م شێوه‌یه‌یه‌: 


یه‌که‌م/ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رۆک کۆمارى نوێ هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وه‌ش به‌ ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامان.


دووه‌م/ ئه‌گه‌ر هیچ یه‌کێک له‌ کاندیده‌کان ده‌نگى زۆرینه‌ى به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌وا پێشبڕکێ له‌نێوان ئه‌و کاندیدانه‌ ده‌کرێت، که‌ زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌، دواى ئه‌وه‌ سه‌رۆکى په‌رله‌مان براوه‌ى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت له‌ دانیشتنى دووه‌مدا.


ماده‌ى 71:
سه‌رۆک کۆمارى نوێ ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سوێند بخوات.


ماده‌ى 76:
یه‌که‌م/ له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژ دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک کۆمار داوا له‌ به‌هێزترین کوتله‌ى ناو په‌رله‌مان ده‌کات، که‌ سه‌رۆک وه‌زیران دیارى بکه‌ن.


دووه‌م/ سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ وه‌زیره‌کانى حکومه‌ته‌که‌ى دیارى ده‌کات له‌ ماوه‌ى 30 ڕۆژدا.


سێیه‌م/ سه‌رۆک کۆمار کاندیدێکى نوێ دیارى ده‌کات بۆ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆک وه‌زیرانى دیاریکراو نه‌یتوانى له‌و ماوه‌یه‌ى بۆى دیارى کراوه‌ حکومه‌ته‌که‌ى پێکبێنێت.


چواره‌م/ سه‌رۆک وه‌زیرانى دیاریکراو پێویسته‌ ناوى وه‌زیره‌کانى کابینه‌که‌ى و به‌رنامه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشکرا بکات، ئه‌وانیش به‌ زۆرینه‌ى ڕه‌ها ده‌نگ به‌ وه‌زیره‌کان و به‌رنامه‌که‌ى بده‌ن.


پێنجه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران متمانه‌ى نه‌به‌خشى به‌ وه‌زیره‌کان و به‌رنامه‌ى حکومه‌ت، ئه‌وا سه‌رۆک کۆمار که‌سێکى نوێ ده‌ستنیشان ده‌کات بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ت له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژدا.


ماده‌ى 77:
یه‌که‌م/ ئه‌و مه‌رجه‌ى بۆ سه‌رۆک کۆمار هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانیش هه‌ر وایه‌، که‌ ده‌بێت ته‌مه‌نى له‌ 35 ساڵ زیاتر بێت و بڕوانامه‌ى زانکۆ یان هاوتاکانى هه‌بێت.


دووه‌م/ مه‌رجه‌ وه‌زیره‌کانیش بڕوانامه‌ى زانکۆ یان هاوتاکانیان هه‌بێت.


ماده‌ى 78:
سه‌رۆک وه‌زیران به‌رپرسى جێبه‌جێکردنى ڕاسته‌خۆى سیاسه‌ته‌ گشتییه‌کانى ده‌وڵه‌ته‌، سه‌رۆکى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌بات و سه‌رۆکایه‌تى کۆبوونه‌کان ده‌کات، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى دوورخستنه‌وه‌ى وه‌زیرى هه‌یه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.


ماده‌ى 79:
سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیره‌کان له‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سوێند ده‌خۆن.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌