رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا-ئاژانسه‌كان

شەش لایەنە ناڕازییەکەی هەرێم و یەکێتی و پارتی، لەگەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوایان کرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دووبارە بکرێتەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر، هەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکێتی، یەکگرتوو، پارتی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامیی، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە، لەگەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە.

 

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، هیمداد شێخ حەمەد، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەكە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیان: داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دووبارە بکرێتەوە. ڕۆژنیوز - هەولێر

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌