رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

به‌پێی ده‌ستوری عێراقی زمانی کوردیی وه‌ک زمانێکی فه‌رمی وڵات ناسێندراوه‌، به‌ڵام نەک تەنیا ئەوەی وەک زمانی فەرمیی مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت، بەڵکو لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا هەوڵی له‌ناوبردنی زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندندا دەدرێت.

١٥/ئایار-ی هەموو ساڵێک ڕۆژی زمانی کوردییە، هەرچەندە له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ گەلانی عێراق، زمانی کوردیی و عه‌ره‌بیی وه‌ک زمانی فه‌رمیی عێراقیه‌کان جێگیرکرا، بەڵام هەتائێستا ئەو بڕگە و ماددانە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.

بەگوێرەی لێدوانێکی ڕه‌ئوف سه‌عدوڵا، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی خوێندنی کوردی له‌ شاری که‌رکوک، بۆ ڕۆژنیوز، "له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق-ه‌وه‌ کار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی کوردیی له‌ پارێزگاکانی که‌رکوک و موسڵ و دیاله‌ و سەلاحه‌دین، بگۆڕن بۆ زمانی عەرەبیی و سیستمەکەش بگۆڕن بۆ ئەو سیستمەی، کە عێراق پەیڕەوی دەکات". س: ڕۆژنیوز - که‌رکوک

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌