رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان  YNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی چاكساز توركمان له ‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (13) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی ناوبراو، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پرسی قه‌یرانه‌كان و میكانیزمی ده‌ربازبوون كرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكەوتی 25/4/2018، شاندێكی مەكتەبی سیاسی YNDK كه‌پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی پەیوەندییەكان) سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی پارتی چاكسازی توركمانیان له‌ شاری هه‌ولێر كرد، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( عه‌بدولقادر بازرگان سكرتێری پارت و مونا قهوجی جێگری سكرتێری پارت و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی) پارتی چاكسازی و پێشكه‌وتووی توركمان پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی ( 13 ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازی توركمانی له سكرتێر و جێگر و ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ كرد، به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن،هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان كرا.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌