رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ١٢ / ٤ / ٢٠١٨ سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار تاهیر ئەندامى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئەندامى کۆمیتەى سەرکردایەتى و فاخیر نانەکەلى کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانى YNDK )، پێشوازیكرد لە شاندێکى پارتى دیموکراتى کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ( عەلى حوسێن ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییە نیشتمانییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان و ژمارەیەک لە کارگێڕو ئەندامانى مەکتەب)، لەدیدارێکى برایانەكەدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو گرنگى زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوەو یەكێتی و یەكدەنگی گەلى كوردستان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌