رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا - هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ شەممە رێكه‌وتی 7-4-2018 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتیی گەلان HDP كە پێكهاتبوو لە خاتوو پەروین بۆڵدان هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە و عوسمان بایدەمیر و فەلەكناز ئۆجا و ئیمام تاشجیەر و زەینەب بۆغا پارلەمانتارانی هەدەپە و موزەیەن گونەش و عابید ئیكە نوێنەرى باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هێزو لایه‌نی سیاسی و چاڵاكوانی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز له‌ هۆتێلی دیده‌مان له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

شاندی HDP لە كۆبوونەوەكه‌ باسیان لە دەرئەنجامی كۆنگرەی حزبەكەیان كرد و كورتەیەكیان لە ڕەوشی سیاسیی توركیا و بارودۆخی هاووڵاتیانی كورد و كار و چالاكییەكانی هەدەپە و داگیركردنی كه‌ركوك و عفرین و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كرد.

لەبەرانبەردا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی باڵای هەدەپە، به‌شداربووان هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌یان تاوتوێكرد و شاخه‌وان خالید كه‌نوێنه‌ری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK بوو، باشی ره‌وشی به‌شه‌كانی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد و یه‌كریزی و یه‌كگرتوویی هه‌موولایه‌ك و كه‌ هه‌رئه‌وه‌ش زامنی سه‌ركه‌وتن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ین و كاربكه‌ین بۆ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و رێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌