رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ ٣١ / ٣ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان PAK و فەرماندەی گشتیى پێشمەرگەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانى كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژهەڵاتى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK سەردانى فەرماندەیى پێشمەرگەکانى رۆژهەڵاتى کوردستانى لە میحوەرى پردێ کردو، بەگەرمى لەلایەن بەڕێزان ( حوسێنى یەزدانپەنا سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان PAK و فەرماندەی گشتیى پێشمەرگەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و ئەندامانى فەرماندەیى) پێشوازیکران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژهەڵاتى كوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەو مەترسییەکان بۆ سەر كوردستان، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سەرۆکى PAK و فەرماندەیى پێشمەرگەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان راگەیاند بەرامبەر بەشدارى کارایان لە پرۆسەى پاراستنى کوردستان لە شەڕى تیرۆریستانى داعش و، وتى: ( بەشدارى ئێوە لە سەنگەرەکانى بەرگریکردن لە کوردستان و رووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستانى داعش هەنگاوێکى گرنگە لە رێى یەکێتى نەتەوەیى و سیمبۆڵى خەباتى نەتەوەیى و نیشتمانى راستەقینەیە و ئەم بەشداریکردنەتان لە پاراستنى کوردستان لەبیر ناکرێت)، هەروەها سكرتێری گشتیی YNDK هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ خەباتى رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند و، جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژهەڵاتى كوردستان بین.
سەرۆکى پارتى ئازادى کوردستان؛ وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى خۆیان بەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ، سوپاس و پێزانینی خۆیانى بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژهەڵاتى كوردستان و پرسە نەتەوەییەكان راگەیاند و، جەختیکردەوە سەرئەوەى کەوا پێویستە هەموو لایەک لە پرسە نەتەوەیى ونیشتمانییەکاندا هاوهەڵوێست و هاودەنگبن.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌