رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

میدیا _ هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ ٣١ / ٣ / ٢٠١٨، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان) كردو، لەدیدارەكەدا باسیان لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاواى كوردستان و دواپێشهات و گۆڕانكارييه‌كانى ناوچەكە كرد.
ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز (د. رزگار قاسم سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان)، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی باشوورو رۆژئاوای  كوردستان و هێرشى رژێمى تورکیا بۆ سەر کانتۆنى عفرین و رۆژئاواى کوردستان و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كراو، وێڕاى ئیدانەکردنى لەشکرکێشى رژێمى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر کانتۆنى عفرین، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی كوردان بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەو مەترسییەکان بۆ سەر كوردستان، یەكێتی و یەكدەنگی كوردان لەو گۆڕانكارییانەدا بەفاكتەری سەرەكی سه‌ركه‌وتنى گەلی كوردستان وەسفكرا، هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى تەڤگەرى نوژەنى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان بە سكرتێری گشتی و سەركردایەتیی YNDK راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی YNDK سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان و پرسە نەتەوەییەكان، سكرتێری گشتیی YNDK لەلای خۆیەوە هەموو هاوكاری و پشتیوانییەكی بۆ رۆژئاوای كوردستان راگەیاند و، جەختیكردەوە سەر یەكدەنگی و یەكڕیزی لایەنەكان و هیوای پێشڤەچوون و سەركەوتنی بۆ خواستن و گوتی لەسەر هەموو لایەكمانە هاوكارو پشتەڤانی رۆژئاوای كوردستان بین.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌