رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 میدیا - هەولێر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، سه‌ردانی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر ده‌كات، ویڕای پیرۆزبایی (84) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق، گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكەوتی 31/3/2018، شاندێكی مەكتەبی سیاسی  YNDK كه‌ پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان ( د.شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فاخر نانه‌كه‌لی كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان ئیدریس شه‌ریف ئەندامی پەیوەندییەكان)سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستانیان له‌شاری هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( دكتۆر كاوه‌ سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق) پێشوازیكران، شاندی YNDK پیرۆزبایی (84) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق كرد و به‌م بۆنه‌وه‌یه‌وه‌ په‌یامی پیرۆزباییان ئاڕاسته‌كردن، هه‌روه‌ها له‌دانیشتنه‌كه‌ باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كێشەكانی نێوان حكومەتی كوردستان و حكومەتی عێراق كرا، بۆ دەرچوون لەم تەنگژانە جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی گوتاری سیاسی تەواوی سه‌رجه‌م لایەنە سیاسییەكان كوردستان و هه‌ردوولا پشتگیری داوا ره‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیان كرد، هەروەها لەدانیشتنەكەدا گفتوگۆ لە بارەی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی كوردستان و سەر لە نوێ‌ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی حیزبه‌كان كرا. بۆ ئەوەی بەهەموو لایەكمان بە یەكگرتوویی رووبەڕووی ئەم هەڕەشە گەورانەی سەر كوردستان ببینەوه‌، لەپێناو پاراستن و رزگاركردنەوەی هەموو ناوچەكانی كوردستان لە دەست تاقمی تیرۆریستی داعش و ئێستا كورد لە بری هەموو دونیا رووبەڕووی داعش دەبێتەوە.

لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەكان لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی گەلی كوردستان و گه‌لانی عێراق به‌گشتی كرا.

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌