رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

 - جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان ...

 - حزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ...

 - كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی سەربەرزى شه‌هیدانی كوردستان ...

 دوای ده‌ستگیركردنی چەندان په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك شاره‌وانی و هاوسه‌رۆك و كادیرانی HDP له ‌باكووری كوردستان و داگیركردن و تاڵانكردنی عفرین و جینۆسایدکرنى خەڵکەکەى له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ سوپاى‌ خوێنڕێژى توركیا جارێكی دیكه‌ به‌قوڵایی 15كم له ‌سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان، سنوری خاكی باشووری كوردستانیان به‌زاندووه‌ و ئه‌مشه‌ویش له‌ ده‌ڤه‌ر‌ی باڵه‌كایه‌تی به‌هۆی بۆردمانی فرۆكه‌كانی رژێمى داگیرکەرى توركیا چوار هاوڵاتی سڤیل شه‌هیدبوون.

  په‌لا‌ماردان و تۆپبارانكردن و له‌شكركێشی سوپای توركیا به‌هۆكاری بوونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو هاتنی ئه‌و سوپایه‌ بۆ داگیركردنی باشووری كوردستانه‌ و ده‌یه‌وێ بنكه‌ی سه‌ربازی زیاتر دابنێ و تاقمی تیرۆریستی داعش و نوسره‌ له‌ قه‌ندیل جێگیر بكات و دۆزی گه‌لی كوردستان بچوك بكاته‌وه‌.

  په‌لاماردان و هێرشه‌كانی توركیا به‌پێی به‌رنامه‌ڕێژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه‌ بۆ داگیركردنی كوردستان‌ و به‌رپرسانی توركیا نایشارنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌عفرین كردوویانه‌ له‌باشووری كوردستانیش ده‌یكه‌ین و، به‌پێی ئه‌زمونه‌كان تورکیا بچێته‌ هه‌ر شوێنی جێی ناهێلێێ بۆ نمونه‌ له‌حه‌فتاكانه‌وه‌ چۆته‌ ناو به‌شێك له‌ قوبرس و نه‌كشاوه‌ته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا توركیا دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كوردستانه‌ و بە درێژایى مێژوو هه‌موو كات دژی كیان و ده‌ستكه‌وتی كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه‌، باشترین نمونه‌ش هێنانه‌ كایه‌ی په‌یمانی لۆزان بوو له‌جێگه‌ی سیڤه‌ر.

 ئێمه‌ له‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK له‌شكركێشی و هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی باشووری كوردستان و شه‌هیدكردنی چوار گه‌نج له‌ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بە توندى ئیدانه‌ و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا له‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییە‌كان و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، درك به‌و مه‌ترسیه‌ گه‌ورەیه‌ی هاتنی سوپاسی توركیا بۆ باشووری كوردستان بكه‌ن و له‌رێگه‌ی رێكخراو و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگروه‌كان، ئه‌و سنوور به‌زاندن و هێرش و په‌لامارانه‌ی توركیا بوه‌ستێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌هاتنی ئه‌و هێزه‌ به‌دیده‌كرێت و كاره‌سات و جینۆسایدی دیكه‌ له‌ لایه‌ن توركیا به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌هێندرێت.

- مردن و رووره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.

- سه‌ربه‌رزی بۆ چوار شه‌هیده‌كه‌ی باڵه‌كایه‌تی و گشت شه‌هیدانی كوردستان.

 

 

                          مه‌كته‌بی سیاسیی

                            یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

                          ٢٢ / ٣ / ٢٠١٨ هه‌ولێر- باشووری كوردستان

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌