رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جەماوەری وڵاتپارێزو خۆڕاگری كوردستان...

- كەس و كار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی كوردستان...

ئەمڕۆ 23 بیست و سێ ساڵ بە سەر تەمەنی پڕ لە خەبات و بەرخۆدانی YNDK تێپەڕدەبێت، لەم رۆژەدا YNDK وەكو رێخستنێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و جەماوەریی لە گۆڕەپانی سیاسی و كلتوری كوردستان لەدایكبوو و راگەیاندراو بووە موژدەبەخش بۆ هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران، YNDK لەماوەیەكی كورتی تەمەنیدا توانی بەدیاربكەوێ و بەهۆی كاری بەردەوامی لەسەر خزمەتكردن و كاركردن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، كاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و سیاسییەكان دروست بكات، YNDK توانیویەتی لەئاست بەرپرسیاریەتیدا بێت و بەشرۆڤە و خوێندنەوە و پێشبینییەكانی پیلانە نەگریسەكانی داگیركەران و دوژمنانی كوردو كوردستان ئاشكرا بكات ‌و رووبەڕوویان ببێتەوە‌و، بەپەروەردەیەكی نەتەوەیی و ئاشناكردنی تاك بەناسنامەكەی پەیوەستبوونی تاكی كوردی بە خاك و وڵات بە بنەما گرت، ئەوەش بۆئەوەی شێلگێڕانە رووبەڕووی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان ببینەوە، هزری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەریی و وڵاتپارێزی YNDK وایكرد زۆر بەخێرایی بەدیاربكەوێ ‌و ببێتە خودان پێگەی خۆی لەسەر ئاستی كوردستانی گەورەدا.

ئێمە لەكاتێكدا كەوا یادی بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی YNDK دەكەینەوە بەهۆی هەڕەشەكانی عێراق و ئەو هەڕەشانەی لەسەر كوردستان هەن، وایانكردووە باشووری كوردستان بكەوێتە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیار، ئەوەتا لەلایەك حكومەتی عێراق دوای داگیركردنی كەركوك و مەخموور و شنگاڵا و توزخورماتوو لە 16 / 10 / 2017 تا ئێستاش بەجۆرەها شێوە دژایەتی گەلی كوردستان دەكات، لەلایەكی دیكەوە قەیرانی دارایی بەرۆكی كوردستانی گرتووە و، داگیركەرانیش لەهەموو لایەكەوە لە پیلاندان، ئەوەتا رژێمی داگیركەری توركیا بە جۆرەها چەك هێرشی كردۆتە سەر شاری عفرینی رۆژئاوای كوردستان و خاكەكەی وێران و سوتماك كردووەو خەڵكەكەشی جینۆساید كردووە، وێڕای ئەوەی كەوا جارێكی دیكە ئەو داگیركاری و پیلانانە ئیدانەو شەرمەزار دەكەین و دژیان دەوەستینەوە، بانگ لە هەموو لایەك دەكەین كەوا بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان كاربكەین و زۆر بەوردی و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشەدا بكەین، بێگومان ئەمەیش تەنیا بە یەكڕیزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەبێت، بۆئەمەیش پێویستە دەسەڵات و جەماوەری كوردستان زیاتر لەیەكدی نزیكببنەوەو هاوكاری یەكتربن، لەم پێناوەشدا جارێكی دیكە داوای پێكهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسی كوردستان) دەكەین، كە ئەنجوومەنێك بێت هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان بگرێتەخۆ، ئەمەش باشترین هەنگاوە بۆۆ رێكخستنەوەی ناوەندی سیاسی كوردستان، سەرەڕای پیلان و ئاستەنگەكان پێشڤەچوونی خەبات و تێكۆشانی نەتەوەكەمان لە باكووروو رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان مایەی خۆشحاڵین و وەك هەمیشە پشتیوانی و هاوكاری تەواوی خۆمانیان پێڕادەگەیەنین, لەم رەوشەدا لەسەر ئاستی نەتەوەیی جەختدەكەینەوە سەر بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بە بەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی گەلی كوردستان و داڕشتنی بەرنامەی كارو خەبات بۆ هەموو بەشەكانی كوردستان بەرەچاوكردنی بارودۆخیان بەكارێكی نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ دەزانین، بۆ ئەم مەبەستەیش ئێمە وەكو YNDK وەك هەمیشە ئەوەی لە تواناماندابێت دەیكەین.

لەم یادە بەرزو شكۆدارەدا جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی و بیست و سێیەم ساڵیادی دامەزراندنی YNDK لە هەموو هەڤاڵان و تەواوی گەلی كوردستان پیرۆز دەكەین و، رێزو هاوسۆزی خۆمان بۆ بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدانی كارەساتی عفرین و تەواوی شەهیدانی كوردستان وبەرز راگرتنی بەرخودانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بەرخودانی نەتەوەكەمان لە هەموو بەشەكانی كوردستان دەردەبڕین و، پەیمان دەدەین وەك هەمیشە لەسەر رێبازی شەهیدان، رێبازی پیرۆزی كوردایەتی درێژە بە خەبات و تێكۆشانی خۆمان بدەین لە پێناو هێنانەدی كوردستانێكی سەربەخۆ و ئازاد و یەكگرتوو دیموكرات.

نەمری‌و سەربەرزی بۆ شەهید ( سەربەست مەحموود ) ‌و تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون‌و ئازادی كوردستان.
مردن‌و رووڕەشی بۆ تیرۆریستان و داگیركەرانی كوردستان.

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

١ / نەورۆزی 2718 ی كوردی

21 / 3 / 2018 ی زایینی

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌