رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

  • جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان ...
  • کەس و کار و بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدانى کوردستان

جەژنی نەورۆزو ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆز ...

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی كوردییەوە جوانترین پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی كوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفالكراوان و هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و گەریلا و شەڕڤانان و زیندانیانى سیاسى نێو زیندانەکانى داگیرکەرانى کوردستان و ئێوەی خۆشەویست دەكەم و، هیڤیدارم ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی سەرخۆبوون و ئازادی كوردستان و رزگاربوونی نەتەوەكەمان لەژێردەستی داگیركەران.

 نەورۆزى ئەمساڵمان لەگەڵ نەورۆزى ساڵانى رابردوو جیاوازە، لە لایەک رژێمى عێراق لە ١٦ ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ ەوە کەرکوک و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتووى داگیرکردووە و، لەلایەکى دیکەوە دواى بەرخودانێکى بێوێنەى شەڕڤانان و گەلەکەمان لە هەمبەر هێرشى رژێمى تورکیا و چەتەکانى، رژێمى تورکیاى فاشى و خوێنڕێژ لە ١٨ / ٣ / ٢٠١٨ ەوە عفرینى قەڵاى بەرخودانى داگیرکردووەو دەستى بە وێرانکردنى وێرانکردنى شارەکە و جینۆسایدکردنى خەڵکەکەى کردووە، ئەم تاوانانەش بە بەرچاوى هەموو دونیاوە ئەنجامدەدرێن و، وڵاتانى زلهێزى ویژدان مردوو بێدەنگن و ئارەقەى شەرمەزاریان لێدەتکێت، لێرەوە جارێکى دیکە زۆر بەتوندى داگیرکردنى کەرکوک و عفرین ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، سڵاوو رێزو خۆشەویستیمان بۆ خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوک عفرین و مەخموور و شنگاڵ و زوممار و توزخورماتوو هەیە و، پێیاندەڵێین کەوا ئەو داگیرکارییە تا سەر نابێت و، پێشهاتەکان پێماندەڵێن داگیرکەران باجى قورسى ئەو سەرەڕۆییانەیان دەدەن و دەچنە زبڵدان مێژووەوە.

بێگومان نەورۆز سیمبوڵی نوێبوونەوەو دەستپێكردنی ژیانێكی نوێیە، ئومێد دەكەين ئێمەی كوردیش وەكو نەورۆز دەست بە ژیانێكی نوێتر بكەین و بەرنامەیەكی نوێ‌ بۆ داهاتوومان دابڕێژین و بەرەو ئایندەیەكی گەش هەنگاو بنێین، ئەمەیشبە رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسى کوردستان و یەکدەنگى و یەکڕیزى گەلى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دێتەدى، بۆئەمەش پێویستە بە زووترین کات (ئەنجوومەنى سیاسى کوردستان) بە بەشدارى تەواوى هێزو لایەنەساسییەکانى کوردستان پێکبهێنرێت، ئەمەیان بۆ چارەسەرکردنى پرسەکانى باشوورى کوردستان دەبێتە فاکتەرێکى بەهێز، لەهەمان کاتدا لەسەر ئاستى نەتەوەیى پێویستە هەموو لایەکمان کار بۆبەستنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی لەسەر ئاستی كوردستانی مەزن بكەین، ئەمەشئەڕکێکى بەپەلەى نەتەوەیى و نیشتمانى ئەم قۆناخەى خەباتى گەلى کوردستانە، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمانە بەو ئاراستەیە كاربكەین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی .... لەگەڵ رێزو خۆشەویستی و پیرۆزبایی دووبارەمان بۆ هەموو لایەك. 


هەر بژین و سەركەوتوو بن و سەربەخۆیی كوردستان ببینن. 


دڵسۆزتان
غەفوور مەخمووری

سكرتێرى گشتیى

یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK

ئێوارەى ٢٠ / ٣ / ٢٠١٨

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌