رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان ...
- حزب و لایه‌ن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ...
- كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی سەربەرزى شه‌هیدانی كوردستان ...
دوای ئه‌وه‌ی لەشکرى داگیرکەرى توركیا گه‌وره‌ترین هێرشی كرده‌ سه‌ر کانتۆنى عفرین و رۆژئاوای كوردستان و، ماوه‌ی دوو مانگه‌ توركیا به‌هاوكاری چەتەکانى بەناو (سوپای سوریای ئازاد) و تاقمی تیرۆریستی داعش و، به‌ به‌شداری دەیان فڕۆکەی جەنگی و سەدان تانک و تۆپ بۆردومانی ناو شاری عەفرین دەکەن و هەزاران سەرباز و چەتەی ڕژێمی تورکیا لە زەمینەوە بەچەکی قورس هێرش دەکەنە سەر شاری عفرین و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هاوڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار و ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر عفرین ده‌یكات كۆمه‌ڵكوژییه‌ و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانانه‌دایە كه‌ وڵاتانی ناوچەکە دژی گه‌لی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، توركیا هه‌ر به‌ عفرین نه‌وه‌ستاوه‌ به‌ڵكو چه‌ند رۆژێكیشه‌ به‌هه‌مان مه‌به‌ست هاتۆته‌ ناو خاكی باشووری كوردستان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ زلهێزانی وه‌كو روسیا و ئه‌مریكا و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان UN و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئه‌و‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌ بێده‌نگن و ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریان لێده‌تكێت.
بەرخۆدانی شه‌رڤانان و خه‌ڵكی خۆڕاگرى عفرین بۆ ماوەی دوو مانگ لە ناو شارێکی بچوکدا گورزی کوشندەیان لە لەشکرى توركیادا، كه‌ دووەمین سوپایه‌ له‌ناو ناتۆدا، ئەو ئیرادەیەی لە عفرین پیشاندرا، گەرەنتی سەرکەوتنی گەلی کوردستانه‌ لە رۆژئاوای وڵات و هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، گەلی کوردستان کە سه‌دان ساڵە به‌ئیڕادەوه‌ به‌رگری له‌خاك و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات‌، جارێکی دیکە ئەو ئیڕادەیەی له‌عفرین دژی داگیركه‌ران و دوژمنان پیشاندا.
ئێمه‌ له ‌یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDKK ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی توركیا ده‌رهه‌ق به‌ عفرین ده‌یكات بەتوندى ئیدانە و شەرمەزار دەکەین، لەهەمان کاتدا پشتیوانی خۆمان بۆ خۆڕاگری و به‌رخۆدانی شه‌رڤانان و خه‌ڵكی عفرین و خەباتى رەواى گەلى رۆژئاواى کوردستان ده‌رده‌بڕین و، لێرەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان بە ‌ماڵباتی شه‌هیدان رادەگەیەنین و هیوای زوو چاكبوونه‌وەش‌ بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، بە باوەڕى ئێمە هێرش بۆ سەر عفرین هێرشه‌ بۆ سەر تەواوى کوردستان، بۆیە ئەڕکى هەموو لایەکمانە دژى ئەو پیلانانە بوەستینەوە، باشترین وەڵامیش بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەم هێرشە و تەواوى پیلانەکانى داگیرکەران یەکدەنگى و یەکڕيزیمانە, لەم پێناوەشدا پێویسته‌ هەموو هەوڵێكمان بخەینە گەڕ و هەموو رێگایەك بگرینەبەر، تا كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی عفرينەوە بێن و لەو جینۆسایده‌ رزگاریان بكه‌ن.
ئه‌و رووداوانه‌ هاوكاتن له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆز و (23 )ەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی YNDKK ، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK رایده‌گه‌یه‌نین بۆ هاوسۆزی به‌رخۆدانی خوشک و برایانمان له‌ عفرین و به‌شداری ماته‌مینی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری شه‌هیدانی عفرین، مەراسیمى یادکردنەوەى (٢٣)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى YNDK و هه‌موو چالاكیه‌كمان له‌م باره‌یه‌وه‌ راده‌گرین و، رایده‌گه‌یه‌نین به‌ر‌خۆدان و خۆڕاگڕی عفرین به‌رۆحی نه‌ورۆزه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌كۆتاییشدا سه‌ركه‌وتن بۆ عفرینه‌ و، شارى عفرین ده‌بێته‌ گۆڕستان بۆ جه‌ندرمه‌كانی تورك و چەتە و تیرۆریستان.
- نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی عفرین و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
- مردن و رووره‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.

مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
١٩ / ٣ / ٢٠١٨ هه‌ولێر- باشووری كوردستان

 

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌