رۆژنامەی میدیا

Share this on Faceook

Follow us on Twitter

   هه‌ولێر          دهۆك       سلێمانی
FacebookTwitterGoogle BookmarksPinterest
Pin It

Facebook

Twitter

Google Plus

YouTube

- جەماوەری وڵاتپارێزی كوردستان ..

- كەس ‌و كارو بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە و كوردستان ...

 (30) ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ رژێمی بەعسی رووخاو له‌تاوانێكی زۆر هۆڤانه‌دا لە رۆژی 16/3/1988‌ دوور لەهه‌موو بەهاكانی مرۆڤایەتی و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ‌یاسا و رێسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، شاری هەڵەبجەی بەبۆمب ‌و رۆكێت كیمیابارانكرد و له‌ ئه‌نجامدا زیاتر لە پێنج هەزار كورد شەهیدبوون و ده‌یان هەزاری دیكەش بریندار بوون و هه‌ندێكیشیان ئاوارەی سەرسنوورەكان بوون.

  تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە وێنه‌ی نه‌بوو, زۆر دڕندانه‌ و له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه‌ به‌گازی كیمیایی خنكێندران، رژێمی ئەوسای عێراق ئەو كۆمەڵكوژییەی بە بەرچاوی هەموو دنیا ئەنجامدا،به‌ڵام جێگه‌ی داخه‌ هیچ دەوڵەت‌ و رێكخراوێك بەرامبەر ئەو تاوانە دژ به‌مرۆڤایه‌تیه‌ دەنگیان هەڵنەبڕی، بۆیه‌ پێویسته‌ سەرانی رژێمی بەعسی رووخاو ئەوانەی ماون و بەسزای گەل نه‌گه‌یشتوون به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن و هەموو ئەم دەوڵەت ‌و كۆمپانیایانەی كە هاوكاری رژێمی بەعسیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەم گازە كیمیاییانه‌‌ له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن‌ و، لە هەمان کاتدا پێویستە حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتووانی هه‌ڵه‌بجه بکاتەوە‌ و هەلەبجە ئاوه‌دانبکاتەوە، ‌هەروەها پاككردنەوەی شوێنەواری گازی كیمیایی لەسەر ژینگەی هەڵەبجە و دەوروبەری و,ناردنە دەرەوەى ئەو بریندارانەی كە تا ئێستا لە دەست ئازاری نەخۆشییەكانیان بەگازی كیمیایی دەناڵێنن بەمەبەستى چارەسەرکردن، دەکەوێتە ئەستۆى عێراق و پێویستە کارى بۆ بکات، له‌هه‌مان كاتدا كێشه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م شاره‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێویستە سیمای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بگۆڕدرێت ‌و وەكو شارێكی هاوچەرخی لێبكرێ، ئەمەش كەمترین وەفایە بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی رێی ئازادی‌ و سەرخۆبوونی كوردستان .

- نەمری‌و سەربەرزی بۆ شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی رێی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان .

مەكتەبی سیاسيی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

25ی رەشەمێی 2717ی كوردی

16ی ئاداری 2018ی زایینی

كۆمێنتت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌