
- جه‌ماوه‌ری وڵاتپارێزی كوردستان...
- كه‌سوكاری سەربەرزى شه‌هیدانی كوردستان...
- حزب و لایه‌نه سياسييەكانى كوردستان...
ئه‌مڕۆ (27) ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی باشووری كوردستان تێپه‌ڕ ده‌بێت، راپه‌رین له رانیه‌ی ده‌روازه‌وه له رۆژی 5ی ئاداری ساڵی1991 چه‌خماخه‌یدا، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گڕی راپه‌ڕین هه‌موو باشووری كوردستانی گرته‌وه‌و، كوردستان له به‌عسی و نۆكه‌ره‌كانیان پاككرایه‌وه و موژده‌ی رزگاری و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌ت به‌هه‌موو كوردستان و ناوچه‌كە و جیهاندا بڵاوبۆوه.
راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌ری باشووری كوردستان، وانه‌یه‌كى دایه هه‌موو دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان، كه گه‌لی كوردستان ژێر ده‌سته‌یی قبوڵناكات و هه‌ر كاتێ ده‌رفه‌تى بۆ بگونجێ كوردستانیان لێ پاكده‌كاته‌وه و به‌هیچ جۆرێ دوژمن و داگیركه‌ران تاسه‌ر ناتوانن زوڵم و سته‌م له‌دژی گه‌لێ كوردستان به‌كاربهێنن.
ئه‌مساڵيش كه‌یادی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه كوردستان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی دارایی و كێشه‌ی سیاسی ناوخۆیی و ئه‌قلیمی و نێوده‌وڵه‌تیدایه، سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ بە تیرۆریستان و پاككردنه‌وه‌ی خاكی كوردستان و عێراق له‌ده‌ستیان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ته‌نیا پێشمه‌رگه‌یه شكستی به‌داعش هێناوه، كه‌چی حكومه‌تی عێراقی پێشمه‌رگه‌ی له‌هه‌موو ئیمتیازاتێك بێبه‌ش كردووه، جێگه‌ی داخه به‌پیلانێكی ئهقیلمی و نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركووك و هه‌ندێ ناوچه له باشووری كوردستان به‌رێنوێنی تابووری پێنجه‌م و هاوكاری وڵاتانی ئەقلیمی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق داگیركران، هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیركردنه‌وه‌یان ته‌عریب له كه‌ركووك شوێنه‌كانی دیكه ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ جارێكی دیكه دیمۆگرافیای كوردستانیه‌تی ئه‌م ناوچانه تێكبده‌ن.
لێرەدا ئێمە وەکو YNDK بەهەموو شێوەیەک ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه كوردستانیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و، ئه‌و ناوچانه ئه‌گه‌ر چی ئه‌مڕۆ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌واندایه، به‌ڵام خه‌بات و تێكۆشان بۆ ئازادكرنهوهیان به‌رده‌وامه، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا یادی راپه‌ڕین بكه‌ینه هه‌وێنی یه‌ككڕیزی و یه‌كگرتنی توانا‌و هێزه‌كانمان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان و رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتونه‌ته‌وه ژێر ده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان.
له‌یادی راپه‌ڕین پیرۆزبایی له‌خۆمان خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین ئه‌م یاده ببێته نه‌خشه‌رێگه‌ی یه‌ككڕیزی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆتایی هاتن به كێشه‌و گرفتی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به‌هه‌موو لایه‌كمان پارێزگاری له‌خاكی كوردستان بكه‌ین و نێوماڵی كوردستان رێكبخه‌ینه‌وه‌و چاكسازییه‌كی راسته‌قینه له‌هه‌موو بواره‌كان ئه‌نجامبدرێ و ئاوڕی زیاتر له فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بدرێته‌وه و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر بکرێت.
_ سەرکەوێ ئیڕاده‌ی گەلى کوردستان.
- نەمرى بۆ شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- مردن و رووڕه‌شی بۆ نۆكه‌ران و دوژمنانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK
14 ی ره‌شه‌مێ 2717ی كوردی
5ی ئاداری 2018ی زایینی